دیبالا لە بارسێلۆنایەو لە لای نێیماری هاورێیەتی

دیبالا لە بارسێلۆنایەو لە لای نێیماری هاورێیەتی
پاولۆ دیبالای ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس بەهۆی پشوو وەرگرتنەوە لە ئێستادا لەشاری بەرشلۆنەی ئیسپانیایە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردووەتەوە ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یۆڤانتۆس پشوویەكی كورتی داوەتە چەند یاریزانێكی و دیبالاش بەمەبەستی پشوویەكی كورت سەردانی شاری بەرشلۆنەی كردووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویشیكردووەتەوە دیبالا لەبەرشلۆنە چاوی بەدانی ئەلڤێسی هاویانەی و نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە كەوتووە.

رۆژنامەكە رونیشیكردووەتەوە هەرچەندە دیبالا گرێبەستەكەی لەگەڵ یۆڤانتۆس نوێكردووەتەوە بەڵام ئیدارەی بەرشلۆنە ئێستاشی لەگەڵدا بێت خواستی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان هەیە.

سپۆرت لەكۆتایی هەواڵەكەیدا بڵاویكردووەتەوە ئیدارەی بەرشلۆنە دەیانەوێت سود لەسەردانەكەی دیبالا بۆ شارەكەیان وەربگرن و بەپەیوەندی كردن بلاوگراناوە رازی بكەن.

محمد سلێمان
Top