ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی ریال مەدرید لەسەر خەتە

ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی ریال مەدرید لەسەر خەتە
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی گفتوگۆیەكانی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید دەستپێكردووە بۆ ئەوەی یاریزانێكی ئەو یانەیە بگوازێتەوە شاری میلان.

ماڵپەری فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاوی كردەوە، یانەی ئینتەرمیلان چاوی بریوەتە تواناكانی دانیلۆی بەرازیلی و باڵی راستی یانەی ریال مەدرید.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئینتەرمیلان لە دوای یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێوان ریال مەدرید و یوڤینتۆس بەفەرمی بۆندی دانیلۆ رادەگەینێت.

هەوڵەكانی ئینتەرمیلان لەكاتێكدایە یانەكە بۆندی لەگەڵ كلیبەر پیپیش واژۆكردووە و پێدەچێت لە مانگی داهاتوو هەردوو بۆندەكە ئاشكرابكات.



محمد سلێمان

Top