ئەمرۆ یاری كۆتایی یۆرۆلیگ ئەنجام دەدرێت

ئەمرۆ یاری كۆتایی یۆرۆلیگ ئەنجام دەدرێت
وابریارە ئەمرۆ لەیاری كۆتایی پاڵەوانیەتی خولی ئەوروپی ناسراو بە جامی یۆرۆلیگ هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و ئەیاكس ئەمستردام رووبەرووی یەكترببنەوە.

وابریاریشە یارییەكە كاتژمێر: 9:45 خولەكی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان و لەیاریگای (فرێندز ئەرێنا) لە وڵاتی سویسرا بەرێوەدەچێت.

مانچستەر یونایتد بەسەركردایەتی خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی چاوی لە نازناوەكەیە بۆ ئەوەی بەفەرمی لە وەرزی داهاتوو بەشداری لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات، چونكە لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی ئاستێكی نزمی پێشكەش كرد و بە كۆكردنەوەی (69) خاڵ پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.

هەرچی ئەیاكس ئەمستردامە ئەویش نەیتوانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی هۆڵەندی بەدەستبهێنێت و نازناوەكەی بۆ فینۆرد بەجێهێشت.

براوەی یارییەكەی ئەمرۆ لەیاری كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا راستەوخۆ رووبەرووی براوەی یاری نێوان ریال مەدرید و یوڤینتۆس دەبێتەوە.

محمد سلێمان
Top