ڤاڵێنسیا مارسیلینۆ گارسیای وەك راهێنەری نوێی یانەكەی بە میدیاكاران ناساند

ڤاڵێنسیا مارسیلینۆ گارسیای وەك راهێنەری نوێی یانەكەی بە میدیاكاران ناساند
یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی مارسیلینۆ گارسیا توراڵی راهێنەری نوێی یانەكەی بەمیدیاكان ناساند.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لەبارەگای یانەی ڤالێنسیا، ئیدارەی یانە ئیسپانیەكە مارسیلینۆی راهێنەری نوێیان بەمیدیاكان ناساند و راهێنەری ناوبراویش لێدوانی بۆ رۆژنامەنوساندا.

لەدەسپێكی وتەكانیدا مارسیلینۆ رایگەیاند ئەو بەجدی كاردەكات و زۆرجاریش زیاد لەپێویست لەسەر ئەو بابەتە رۆدەچێت، هەموو كات دەیەوێت یاریزانەكان پەیوەست بن و رۆحیەتی سەركەوتن لەناخیاندا بچەسپێنن.

وتیشی لەئێستاوە دەمەوێت هەر یاریزانێك درێسی ڤالێنسیا دەپۆشێت پێویستە خواستی بردنەوەو سەركەوتن و دەستەبەركردنی نازناو تاكە ئامانجی بێت و جگە لەوە بیر لەكارو ئەنجامی تر نەكاتەوە.

راهێنەرە نوێكەی شەمشەمەكوێرەكان وتیشی ئەگەر یاریزانەكان بەو جۆرە بیر نەكەنەوە بەدەستهێنان سەركەوتن قورسە، هەربۆیە دەستبەرداری ئەو بیرۆكانە نابین و پێویستە بەرگری لەدرێسی ڤالێنسیا بكەین.

مارسیلینۆ كە گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو وەرزە لەكۆتاییشدا سوپاسی فۆرۆی راهێنەری پێشووی كرد و راشیگەیاند كەسێكی دڵسۆزە بۆ یانەی ڤالێنسیا.

محمد سلێمان
Top