ریال مەدرید خەڵاتێكی گەورە بە رامۆس دەدات بەهۆی ئاست بەرزیەوە
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە بەهۆی ئاستەبەرزەكەی و ئەو رۆڵە باڵایەی لەگەڵ یانەكەیدا دەیگێڕێت ئیدارەی مێرەنگی بڕیاریداوە خەڵاتی رامۆس بكات و گرێبەستەكەی تا ساڵی 2021 نوێبكاتەوە.
ماركا بڵاویشیكردووەتەوە رامۆسی كاپتن باشترین بەستەرە لەنێوان ئیدارەی یانەكەی و ژوری جل گۆڕینی یاریزانەكاندا ئەوەش هۆكارێكی ترە لەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەیدا.
لەكۆتایی هەواڵەكەیدا رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاشكرای كردووە رامۆس یەكێكە لەپایە گرنگەكانی ریاڵ مەدرید و یەكێكیشە لەهۆكارەكانی نزیكبوونەوەی ریاڵ مەدرید لەدەستەبەركردنی نازناوی چامپیۆنس لیگی ژمارە 12، لەكاتی دەستەبەركردنی ئەو نازناوەشدا ریاڵ مەدرید دوای 59 ساڵ جارێكی تر هەردوو نازناوی لالیگا و چامپیۆنس لیگ پێكەوە دەستەبەر دەكات.
محمد سلێمان
