یوێفا لە بارەی ئەگەری تەقینەوە لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ راگێندراوێك بڵاو دەكاتەوە
دوای تەقینەوەی شەوی رابردووی شاری مانچێستەر کە 48 کاژێر پێش یارییەکەبوو و 22 کەس بوونە قوربانی هاندەران مەترسی ئەوەیان لا دروستبووە رووداوی لەو شێوەیە لە یاریگەکەدا دووبارەببێتەوە.
یوێفا لە بەیاننامەکەیدا بە هەموو لایەکی رایگەیاندووە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەرپرسانی سوێد ئامادەکارییەکی زۆرباشیان کردووە بۆ پاراستنی ئارامی یارییەکە و رێگەگرتن لە هەموو رووداوێکی نەخوازرا و لە مانگی رابردووە هەموو رێوشوێنە ئەمنییەکان گیراونەتە بەر.
فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەکەیدا هاندەرانی هەردوو یانە ئاگاداردەکەتەوە زوو بچنە نێو یاریگە بۆ ئەوەی جێگەی خۆیان بگرن و بەهیچ شێوەیەک دوانەکەون.
شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕاندا لە مانچێستەر روویدا و 22 کەس کوژران و 59 دیکەش برینداربوون.
محمد سلێمان
