كۆتینهۆ ئیدارەی بارسێلۆنای بێ هیوا كرد
رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی لێدوانی كۆتینهۆی بڵاوكردەوە و دەڵێت: زۆرێك لە هاندەرانی وەرزشی باسی رۆیشتنم دەكەن بۆ یانەی بەرشلۆنە بەڵام من ئەوە بە درۆ دەخەمەوە.
ئەو وتیشی: من پابەندم بە بۆندەكەم لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول تا ساڵی (2022) بۆیە نامەوێت درێژە بەو باسە بدەم و من لە لیڤەرپوول دەمێنمەوە.
ئەستێرە بەرازیلییەكە ئەوەش دەڵێت: ئێمە دەمانەوێت بەشداری لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكەین و پێویست زۆر بەباشی خۆمان ئامادە بكەین و چێژ لەیارییەكانی چامپیۆنس لیگ وەربگرین.
محمد سلێمان
