ئینتەر راهێنەرێكی ئیتاڵی بۆ وەرزی داهاتوو دەستنیشانكرد

ئینتەر راهێنەرێكی ئیتاڵی بۆ وەرزی داهاتوو دەستنیشانكرد
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە بۆ واژۆكردنی بۆند لەگەڵ راهێنەرێكی نوێ بۆ ئەوەی شوێنی راهێنەری ئێستا بگرێتەوە.

ماڵپەری (كالچیۆ مێركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە، ئینتەرمیلان دەستی بە گفتوگۆیەكانی كردووە لەگەڵ لوچیانۆ سپالێتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی رۆما بۆ ئەوەی مەشقی تیپەكە بگرێتە دەست.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: سپالێتی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ والتەر ساباتینی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان هەیە بۆیە ئەگەر هەیە تیپەكەی خۆی بۆ نیراتزۆری بەجێبهێڵێت.

كالچیۆ ئەوەیشی نوسیوە: ئینتەرمیلان دەیەویست بۆند لەگەڵ راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یان چێڵسی واژۆ بكات بەڵام سیمیۆنی و كۆنتی مانەوەی خۆیان لەگەڵ تیپەكانیان راگەیاند و هەوڵەكانی ئەم یانەیە شكستی هێنا.

رۆما توانی پلەی دووەمی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیتاڵیا وەربگرێت و پێش یانەی ناپۆلی بكەوێت بەڵام بەجیاوازی (4) خاڵ نازناوەكەی بۆ یوڤینتۆس بەجێهێشت.



محمد سلێمان
Top