بەیارئەبو بەکر گازی باکوری ھەڵبژارد

بەیارئەبو بەکر گازی باکوری  ھەڵبژارد
بەیارئەبو بەکر گازی باکوری ھەڵبژارد
بەیار ئەبو بەکر یاریزانی لاوی پێشووی یانەی دھۆک و ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەی زێرەڤانی لە خولی نایابی کوردستان یاری بۆ یانەکەی بادینان کردووە ، بەڵام بەھۆی داواکاری زۆری لەلایەن یانەکانی خولی عێراقی تاکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی لەسەر وەرزی داھاتوو نەداوە چونکە خولی کوردستان ماوەیەکی کەمە کۆتایی پێ ھاتووە، بەڵام یانەی گازی باکور بەردەوام ھەوڵی ئەوەیانداوە ئەم یاریزانە ڕازی بکەن و دواجاریش سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەم بارەشەوە بەیار ئەبو بەکر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ئەمساڵ تەنیا لە خولی کوردستان یاریم بۆ یانەی زێرەڤانی کردو نەمانتوانی سەرکەوین بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی کوردستان ئێستا بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی گازی باکوور مۆرکردووەتەنیا بۆ ئەو یارییانەی خولی پلە یەکی عێراقی گوتیشی لەسەر داوای کاپتن عەبدوللا چوومەتە بۆ ئەم یانەیە و تەنیا لە خولی پلە یەکی عێراق یاری دەکەم و ئێستاش تیپەکەمان سەرکەوتووە بۆ قۆناخی داھاتوو ھەموو ھەولێک دەدەم بۆ ئەوەی تیپەکە سەربکەوێت بۆ خولی نایابی عێراقی لەبارەی بڕی گرێبەستەکەشی گوتی " بۆ یارییەکانی ئەم وەرزی خولی پلە یەکی عێراقی کردوومە بڕەکەشی ١٥ ملیۆن دینارە بەھیوای ئەوەم بتوانم ھاوکارێکی باشی یانەکە بم بۆ سەرکەوتنیان بۆ خولی پلە نایابی عێراق.
کارزان کانەبی
Top