عەلی کاکە مینە خزمەتی کەرکووک دەکات
خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە وەرزی ئەمساڵ چەندین ھێرشبەری لاوی تێدا بە دیار کەوت کە کێبرکێ بەدەستھێنانی نازناوی گۆڵکاری خولەکەیان دەکرد یەکێک لە یاریزانە لاوەکانی ئەم وەرزەش عەلی کاکە مینەی یاریزانی لاوی یانەی شێروانەی گەرمیان بوو، ئەم گۆڵکارە ئەمساڵ لەگەڵ دەستپێکی خولەکە بڕیاری بەدەستھێنانی نازناوی گۆڵکاری خولی کوردستانی دابوو توانیشی خەونەکەی بێنێتە دی، لەم بارەشەوە عەلی کاکەمینە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" خولی کوردستان ئەمساڵ زۆر بەھێز بوو و ساڵ بەساڵیش خولەکە زیاتر بە ھێز دەبێت چونکە یانەکانی زیاتر کێبرکێ دەکەن لەسەر نازناوەکە، جگە لەوەش چەندین یاریزانی لاو کێبرکێ ئەنجامی شایستە و باشترینەکانیان دەکرد، منیش لە پاڵ ھەموو یاریزانانی یانەکە توانیم نازناوی گۆڵکاری خولی کوردستان بە تۆمارکردنی ٩گۆڵ بەدەستبھێنم، ئەوەش بۆ من دەستکەوتێکی گەورەی وەرزشییە لە ژیانم کە لە پاڵ ئەم ھەموو یاریزانە توانیم نازناوەکە بھێنمەوە کەلار سوپاسی ھاورێیەکانم دەکەم کە پاڵپشت و ھاوکارم بوون، جگە لەوەش من ئێستا گرێبەستم لەگەڵ یانەی گازی باکوور کردووە بۆ ئەوەی خزمەتیان بکەم لە خولی پلە یەکی عێراق بۆیە حەزیشم کرد یاری بۆ ئەم یانەییە بکەم چونکە لە شاری کەرکووکە و حەزم کردوە ھەر شتێک پێشکەش بەم شارە بکەم، لە بارەی گرێبەستی تریش عەلی کاکە مینە گوتیشی" بەلێ چەندین گرێبەستم پێشکەش کرا بوو لەلایەن چەندین یانەی عێراق و کوردستان بەڵام من ئێستا تەنیا یاری بۆ یانەی گازی باکور دەکەم و لەگەڵ ھیچ یانەیەک قسەم نەکردووە و تازە خولی کوردستان کۆتایی ھاتووە قسە کردن بۆ یاری کردن ھێشتا کاتی نەھاتووە بەھیوای ئەوەم بتوانم خزمەتێک پێشکەش بە وەرزش بکەم، خۆشم بە شایستە دەزانم کە نازناوی گۆڵکاری خولی کوردستانم بەدەست ھێناوە.
کارزان کانەبی
