یانەی دھۆک خۆی نوێ دەکاتەوە

یانەی دھۆک خۆی نوێ دەکاتەوە
یانەی دھۆک خۆی نوێ دەکاتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی دھۆک کە قەیرانی دارایی رێگەی نەدا بە کۆمەلێک ئەستێرەی شارەکەی کێبرکێ لەگەڵ یانە گەورەکانی عێراق بکات بۆیە بەناچاری بڕیاری پاشەکشەکردن دەدەن لە خولە گەورەکەی عێراق، جگە لەوەش تیپکە ئەمساڵ دووچاری شکستێکی تر ھات ئەویش دابەزین بوو لە خولی نایابی کوردستان بۆ خولی پلە یەکی کوردستان ئێستاش تیپەکە بەرنامەی خۆی ھەیە بۆ ھەڵستانەوەی تیپەکەیان لە ھەردوو خوڵ لەم بارەشەوە محەممەد عەلی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دھۆک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە لە خولی پلە نایابی عێراقین چونکە ھیچ کەسێک ئێمەی لەوە ئاگادار نەکردۆتەوە کە بەشداری خولەکە ناکەین لە وەرزی نوێ بۆیە ئێستا بەرنامە و پلانی خۆمان ھەیە و لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراقیش قسەمان کردووە ھەندێک پارەی یاریزانە پیشەگەرەکانمان لایە ئەگەر پارەی ئەوان دابین بکەین و کێشەکانمان چارەسەر دەبێت، لەبارەی دانەوەی قەرزەکانیش عەلی گوتی" ئێمە ھەندێک زەویمان ھەیە لە یانەی دھۆک ئێستا لە ھەوڵی ئەوەین لەگەڵ چەند کەسانێک وەبەرھێنان بکەین بۆ ئەوەی بەھێزیەکی تر بدەینە تیپەکە ، لەبارەی دابەزنیان بۆ خولی پلە یەکی کوردستانیش گوتی" ئێستا تیپەکەمان ھەڵوەشاوەتەوە بەڵام بۆ وەرزی نوێ خولەکە ئێمە بە نەفەسێکی تردێنەوە خولی عێراق تیپێکی نوێ درووست دەکەین و چەندین ڕاھێنەری عێراقیش ئێستا لە سەر ھێلن بۆ ئەوەی ببەنە ڕاھێنەری یانەکە و یاریزانی بەتواناش دەھێنین بۆ ھەستانەوەی تیپەکە بەرنامەی زۆریشمان ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین گرنگیەکی زیاتر بەسەرجەم تیپە جۆراوجۆرەکانی یانەی دھۆک بدەین و ئێستاش ھەر چەندە ھیچ یارییەکمان نەماوە چونکە خولەکان کۆتاییان ھاتووە، بەڵام بە بەھێزی دەگەرێنەوە بۆ سەرجەم خولەکانی کوردستان و عێراق.
کارزان کانەبی
Top