سەورە لە سەركەوتنەكانی بەردەوامە

سەورە لە سەركەوتنەكانی بەردەوامە
لە چوارچێوەی یارییەكی دواخراوی خولی پلە یەكی عێراق بۆ یانەكانی كوردستان، لە یاریگەی سەورە هەردوو یانەی گازی باكوور و سەورە رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لەم یارییە یانەی سەورە توانی سەركەوتنێكی گرنگ بە دەستبهێنێت و یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە یانەی گازی باكوور بباتەوە، گۆڵەكانی یانەی سەورە لە رێگەی یاریزانان (ئاكۆ نوری، رامیار ئەحمەد) تۆماركران و تاكە گۆڵی گازی باكوور لە رێگەی یاریزان (بەیار ئەبو بەكر ) تۆماركرا.
بەم ئەنجامە یانەی سەورە هاتە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی كوردستان، كە ریزبەندیكە بەمشێوەیە:

1- پێشمەرگەی سلێمانی 12خاڵ
2- سەورە 10 خاڵ
3- گازی باکوور 7 خاڵ
4- سلێمانی 0 خاڵ
جێگەی باسە یارییەكی دواخراوی نێوان هەردوو یانەی سەورە و پێشمەرگەی سلێمانی ماوە.
رێبین رەمزی
Top