بەفەرمی یاری قوە جویە و زەورا لە ھەولێر ئەنجام دەدرێت

بەفەرمی یاری قوە جویە و زەورا لە ھەولێر ئەنجام دەدرێت
کەمێک پێش ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردووە و کات و شوێنی ھەردوو یاری نێوان یانەی قوە جویە و زەورا لە چوارچێوەی یاری پێش کۆتایی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا لە پاڵەوانێتی جامی یەکێتی ئاسیا دەستنیشانکرد.
وا بریارە یاری یەکەم لە نێوان ھەردوو یانە لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە یاریگای شەھید فرەنسۆ ھەریری ئەنجام بدرێت، کە بە یاریگای قوە جویە ھەژمار دەکرێت و یاری دووەم لە رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە کاتژمێر ٩ی شەو لە یاریگای یانەی عەرەبی لە وڵاتی قەتەر ئەنجام دەدرێت، کە بەیاریگای زەورا ھەژمار دەکرێت.
جێگەی باسە یانە قوە جویە بەفەرمی رەزامەندی خۆی نیشاندا کە لە شاری ھەولێر یاری بکات، بەڵام یانەی زەورا بریاری دا لە وڵاتی قەتەر یاری بکات.
رێبین رەمزی
Top