ماردۆنا خۆی لە ئیمارات تاقی دەکاتەوە
دیگۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی جارێکی تر گەڕایەوە بواری مەشقدانەوە و ئەمجارەش ووڵاتی ئیماراتی ھەڵبژارد و لە خولی پلەدووی ئەم وڵاتە سەرپەرشتی مەشقی یانەیەکی فەجیرە دەکات بۆ ماوەی چوار ساڵ بۆ ئەوەی ھەموو ھەولێک بداتە لەگەڵ یانە ئیماراتیەکە بۆ ئەوەی فەجیرە بگەرێنتەوە خولی پلە یەکی یانەکانی ئیماراتی ، مارادۆنا بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەکە ئەنجامداوە بۆیە ئەگەری زۆر ھەیە دیگۆ ستافێک لە یاریزانانی بەتوانا لە وولاتانی جیھانی لەگەڵ خۆی بھێنێت و تیپەکە بەھێز بکات ، مارادۆنای تەمەن ٥٦ ساڵ لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووە ، ھەموو ھیوایەکی ئەم یانەیە ئیماراتیە گەیشتنەوەیە بە خولی پیشەگەرانی وولاتەکەی کە ئێستا ئاستیان وەکو پێویست نەبووە بۆیە ھێنانی دیگۆ وەکو فریادەرسێک دادەنێن بۆ یانەکە.
کارزان کانەبی
