ریاز بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە
ریاز محەرەزی یاریزانی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستادا بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە لە وەرزی داھاتوو دەیەوێت ئەم وەرزەش بە کۆتایی بێنێت لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە و لە وەرزی نوێ درێسی یانەیەکی تر بپۆشێت، بە پێی سەرچاوە میدیاکانی ووڵاتی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ریزی یانەکەی جێدەھێلێت، رۆژنامەی دەیلی تلیگراف ئەوەی ئاشکرا کردووە ، ھەر چەندە پێشووترش بە ھۆی کلاودیۆ رانێری ڕاھێنەری پێشووتر گرێبەستەکەی تاکو ساڵی ٢٠٢٠ نوێ کردبووە لەگەڵ ئیدارەی یانەی لیستەر ، بەڵام لە ئێستادا بیرکردنەوەی گۆڕاوە بۆیە دەیەوێت لە دوای کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزە بۆخۆی یانەیەکی تر بدۆزێتەوە ، سەرچاوەکە گوتیشی " بەبێ بوونی ھیچ کێشەیەک گەیشتۆتە رێکەوتن لەگەڵ ئیدارەی یانە ئینگلیزیەکە بۆ ئەوەی دەستبەرداربوونی پێ بدەن و یانەیەکی تر ھەڵبژێرێت ، محەرەزی تەمەن ٢٧ساڵ لە ئێستادا ھەریەک لە تیپەکانی ئەرسناڵ و توتنھامی ئینگلیزی و بەرسێلۆنای ئیسپانی و ئۆلۆمپیاک مارسیلیای فەرەنسی گرێبەستیان پێشکەش کردووەبۆ یاری کردن لە ریزی یانەکانیان ھرەچەندە ئەم وەرزە تاکو ئیستا لە پرێمەر لیگ ژمارەیەکی زۆری گۆڵی تۆمار نەکردووە جگە لەشەش گۆڵ بەڵام ئاستی بەرزی لە یارییەکانی ئەم چانسەی پێداوە یانەکان تامەزرۆی بن پێش بینش دەرکێ محەرەز ھەر لە خولی ئینگلیزی بمێنێتەوە لەگەڵ یەکێک لە دوو یانەکان گرێبەست واژوو بکات.
کارزان کانەبی
