زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد

زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد
لە خولی نایابی عێراق
زاخۆ یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد
لە میانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی یانەی زاخۆ لە ھەفتەی ٢٩ی خولەکە لەسەر یاریگای یانەکەی لە شاری زاخۆ و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی بەحری کرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ جیاواز لە یارییەکانی تر بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و توانیان دروشمی سەرکەوتن بۆ خۆیان لە سەرەتایی یارییەکە یەک لای بکەنەوە ، لەم یارییەشدا ھەرچەندە کارگێری یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ شەش یاریزانی کوردی شارەکانی کوردستان کردبوو بۆ ئەوەی شەڕی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە بکەن لە خولەکە، بۆیە یاریزانانی بەحریش بە ھیوای ئەنجامی شایستە ھاتبوون بۆ شاری زاخۆ، بەڵام خەونەکەیان بێ ھودە بوو و بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوە شاری بەغداد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ بە پاڵپشتی ھاندەران و دەستەی کارگێڕی یانەکە توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن و یارییەکەیان بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بردەوە دوای ١٨ یاری یەکەم سێ خالیان لە خولی عێراق دەستەبەر کرد گۆڵەکانی زاخۆ لە رێگای ھەریەک لەیاریزانان (شێرزاد محەمەد، عومەر عەبدوللا) تۆمارکرد.
کارزان کانەبی
Top