شەش یاریزان پەیوەندیان بە یانەی زاخۆ كردەوە

شەش یاریزان پەیوەندیان بە یانەی زاخۆ كردەوە
لە ماوەی رابردوو بەهۆكاری جیاواز چەندین یاریزان یانەی زاخۆیان جێهێشت و رەتیانكردووە لە ریزی ئەم یانەیە لە خولی نایابی عێراق یاری بكەن، بەڵام لەگەڵ گۆرینی دەستەی كارگێری یانەكە بۆ سێیەم جار و هاتنی دەستەیەكی كارگێری نوێ و دەستبەكاربوونی راهێنەرێكی نوێ، لە چەند رۆژی رابردوو شەش یاریزان پەیوەندیان بە مەشقی یانەی زاخۆ كردووە.
بەفەرمی هەریەكە لە یاریزانان (دیار یاخی، هونەر ئەحمەد، بیلال ساڵح، رزگار عەلی، عومەر عومەر بیبۆ، راكان عەبدولقادر) پەیوەندیان بە مەشقی یانەی زاخۆ كرد و بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە یاری نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و بەحری لە خولی نایابی عێراق لەگەڵ یانەكەیان بەشداری بكەن.
یانەی زاخۆ هەرەشەی دابەزینی لە خولی پلە نایابەكانی عێراقی لێدەكرێت و ئێستا لە پلەی 17یەمی خولەكە دێت.
رێبین رەمزی
Top