زاخۆ ڕووبەرووی بەحری دەبێتەوە
زاخۆ ڕووبەرووی بەحری دەبێتەوە
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە سبەی چوارشەممە لەسەر یاریگای یانەی زاخۆ لە زاخۆی دەلال یانەی زاخۆ میوانداری یانەی بەحری بکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ ئەوپەری ئامادەباشیان کردووە چاویان لەوەیە یەکەم سەرکەوتن لەسەر حیسابی یانەی میوان بەدەست بھێنێت، ئەم وەرزە سەڕەرای گۆڕینی چەندین ڕاھێنەر لەلایەن دەستەی کارگێڕی یانەکە بەڵام ئەنجامی تیپەکە ھەر وەکو پێویست نییە بۆیە یاریزانانی یانەی زاخۆ بۆ یارییەکەی سبەی چوارشەممە ئامادەکاری پێویستیان کردووە و ھەموو ھەولێکیان تەنیا سەرکەوتنە چونکە ئاستی یانەکە کوردەکەی نوێنەری یانەکانی کوردستان زۆر خراپ بووە کە ئەم وەرزە بە خراپترین وەرزی تۆپی پێی بۆی ھەژماردەکرێت یانەکەش بەردەوام لە ھەوڵی ئەوە بووە کەوا زۆرترین یاریزانی کورد بۆ خۆی مسۆگەر بکات و بە درێسی یانەکە دەربکەوێت یارییەکەش لە کاتژمێر١٥-٤ ئێوارە بەرێوە دەچێت.
كارزان كانةبي
