یانەکەی شارەزوور ڕاھێنەرێکی نوێ دەستنیشان کرد

یانەکەی شارەزوور ڕاھێنەرێکی نوێ دەستنیشان کرد
یانەکەی شارەزوور ڕاھێنەرێکی نوێ دەستنیشان کرد
ھەر چەندە وەرزی ڕابردوویانەی سەیدسادق بە ھەوڵ و ھیمەتی دەستەی کارگێڕی و یاریزانان و دەستەی ڕاھێنەران و پاڵپشتی ھاندەرانی وەرزشی شارەکە بە ھەر جۆرێک بێت توانیان پلێتی سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەکی کوردستان بەدەست بھێنین و نزارئەسعەدی ڕاھێنەری یانەکە دوای نەگەیشتنە رێکەوتن لەگەڵ یانەکە دەستی لەکار کێشایەوە لە شوێنی ئەویش دکتۆر نازم شێخ جەبار مامۆستای کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیی زانکۆی سلێمانی بە فەرمی کردە ڕاھێنەری یانەکە لەم بارەشەوە دکتۆر نازم شێخ جەبار ڕاھێنەری یانەی سەید سادق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەفەرمی لەگەڵ دەستەی کارگێری یانەکە رێکەوتوومە بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتێک بە تیپەکە بکەم لە داھاتوو لە خولی پلە یەکی کوردستان، لەگەڵ یاریزانەکانیش کۆبوویمەوە یەکەم یەکەی مەشقیمان ئەنجامداوە ، لەبارەی گۆڕانکارییەکانیش دکتۆر نازم گوتی" بەدڵنیاییەوە گۆڕانکاری دەکەم چونکە چەند یاریزانێکی سەرەکی تیپەکە رۆیشتوونە بۆیە ئەوەی پێمان بکرێ بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی باش لە یانەکە ئەنجامی دەدەین.
کارزان کانەبی
Top