بارزان شێرزاد بیری ھەولێر دەکەم

بارزان شێرزاد بیری ھەولێر دەکەم
بارزان شێرزاد بیری ھەولێر دەکەم
یانەی ھەولێر بە کشانەوەی لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی ژمارەیەک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەکە و شاری ھەولێر ریزی یانەی ھەولێرییان بۆ یانەکانی تر جێھێشت، یانەکانی تری عێراقیش ئەمساڵ سوودێکی زۆریان لە کشانەوەی ھەولێر بینی لە خولەکە بەھۆی ھێنانی یاریزانانی ئەوان بۆ ریزی تیپەکەیان، بارزان شێرزاد یەکێک لەم یاریزانانەی کە رۆڵی گرنگی بینیوە لەگەڵ یانەی ھەولێر لە خولی عێراق و کوردستان ئێستا لەلایەن یانەی نەفتی وەست یاری دەکات و خاوەن ئاستێکی بەرزە لەم بارەشەوە بارزان شێرزاد بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" دوای کشانەوەی یانەی ھەولێر لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی چەندین یانە پەیوەندنییان پێوە کردم بۆ ئەوەی یاری بۆیان بکەم لە خولی عێراقی منیش لە نێو ھەموو ئەو گرێبەستانەی کە پێشکەشم کرابوو یانەی نەفتی وەستم بە باشتر زانی بۆ یاری کردن لە ریزی تیپەکەیان کە تیپێکی بەھێز و تۆکمەیە، لەبارەی کشانەوەی یانەی ھەولێریش لە خولەکە بارزان پێی وابوو کەوا بەرپرسانی یانەی ھەولێر بڕیارەکەیان ھەلە بوونە کە لەم خولەدا کشاونەتەوە ، لەبارەی داھاتووی خۆشی لەگەڵ تیپەکان گوتیشی " ناتوانم ئێستا ھیچ بڕیارێک بدەم بۆ ساڵی داھاتوو نازانم جارێک چی دەبێت بۆیە لە کات و ساتی خۆی ئەویش بڕیاری خۆماندەدەین کە چی بکەین و چی لە بەرژەوەندی ئێمەدایە، لە بارەی شاری ھەولێریش بارزان گوتی" بێگومان بیری شاری ھەولێر دەکەم و بیری خولی کوردستانیش دەکەم چونکە ئەوانە ھەمووی بۆمن یادگارین و ساتی خۆشم لە ھەولێرو خولی کوردستان بەرێکردووە و ھەولێریش شوێنی نیشتە جێ بوونم و لە دایک بوونمە ھەمیشە شیرینە لای من، گوتیشی " ئامانجی من لەگەڵ یانەی نەفتی وەست بەدەستھێنانی خولی نایابی یانەکانی عێراقییە کە ئەویش دەبێتە دەستکەوتێکی گرنگ لە ژیانی وەرزشیم بۆیە ھەموو ھەولێکم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم باشترین ئاست پێشکەش بکەم لەگەڵ یانەکەم .
کارزان کانەبی
Top