كاتی گەرانەوەی نوێر بۆ نێو یاریگاكان ئاشكرا كرا

كاتی گەرانەوەی نوێر بۆ نێو یاریگاكان ئاشكرا كرا
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی براوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانەکانی ئەڵمانیا کاتی گەڕانەوەی مانوێل نوێری گۆڵپارێزی یانەکەی ڕاگەیاند.

نوێر توشی شکاندن بووە لە قاچیدا بەو هۆیەوە ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە کۆتاییهاتوەو یانەی بایرن میونخیش ئاشکرایردوە، نوێر لە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ دەستبەڕاهێنانەکان دەکاتەوە.

لە لێدوانێکیشیدا بۆ سایتی یانەکەی، مانویل نوێر ڕایگەیاند، هەموو کاریک دەکات بۆ گەڕانەوەی بە شێوەیەکی باشتر، بەڵام ڕەنگە لەئامادەکارییەکانی وەرزی نوێوە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

نوێری تەمەن ٣١ ساڵ، لە قاچی چەپیدا دووچاری پێکان بوو لە مانگی ڕابردوودا کاتێک بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی هەشتی چامپیۆنس لیگدا یارییانک.

محمد سلێمان
Top