مۆراتا: سیمیۆنی سوعبەتی لەگەڵ کردم ئەگەر بەراست ئەو قسەیەی کردبێ ئەو دەتوانێ لە کاتی ئاسایی قسەم لەگەڵ بکات

مۆراتا: سیمیۆنی سوعبەتی لەگەڵ کردم ئەگەر بەراست ئەو قسەیەی کردبێ ئەو دەتوانێ لە کاتی ئاسایی قسەم لەگەڵ بکات
لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاری چونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت کە کاتێک مۆراتا سەرقاڵی خۆ گەرم کردن بوو دیگۆ سیمیۆنی قسە لەگەڵ مۆراتا دەکات.

لەم بارەیەوە میدیاکانیش بڵاویان کردەوە کە سیمیۆنی بە مۆراتای وتووە وەرە ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەمرۆش مۆراتا لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی راستی قسەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند: بەڵی سیمیۆنی پێی ووتم وەرە بۆ ئەتلەتیکۆ تا سەرەکی بیت، بەڵام وابزانم سیمیۆنی سوعبەتی لەگەڵ کردم، بۆیە لەو کاتەدا من ھیچ وەڵامم نەدایەوە، برواش ناکەم سیمیۆنی بەراست ئەو قسەیەی کردبێ چونکە ئەو دەتوانێ لە کاتی ئاسایی قسەم لەگەڵ بکات.

محمد سلێمان

Top