سەورە سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد
لەم یارییە یانەی سەورە بەتەواوی كۆنترۆلی یارییەكەی كرد و توانی سەركەوتنێكی گرنگ تۆماربكات و چانسی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو زیاتر بێت، گۆڵەكانیش لە رێگەی یاریزانان (عەبدوڵڵا سەربەست) 2 گۆڵ و (رامیار ئەحمەد) و (ئاكۆ نوری) تۆماركران، بەم ئەنجامە یانەی سلێمانی تووشی شكستی پێنجەم لەسەر یەكدی هات و لە پلەی كۆتایی دێت بە بێ خاڵ و یانەی سەورە كۆی خاڵەكانی بۆ (7) خاڵ بەرزكردووە و دوو یاری لەگەڵ یانەكانی گازی باكوور و پێشمەرگەی سلێمانی ماوە.
بەهۆی شەهیدكردنی سەرۆكی یانەی گازی باكوور (محەمەد یونس) یاری نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكوور بۆ كاتێكی تر دواخرا و هەروەها یاری نێوان هەردوو یانەی سەورە و گازی باكووریش بۆ كاتێكی تر دواخرا.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: ئیبراهیم یشار
