ریال مەدرید نێیمارە نوێكەی بەرازیلی لە چنگی بارسێلۆنا رفاند

ریال مەدرید نێیمارە نوێكەی بەرازیلی لە چنگی بارسێلۆنا رفاند
یانەی ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی لە یانەی بەرشلۆنە وەشاند و هێدنەی نەماوە لەگەڵ گەوهەرە رەشەکەی بەرازیل رێکبکەوێت و پەلکێش سانتیاگۆ بیرنابیۆی بکات.

بەرلەوەی شاهانەییەکان لەگەڵ فینیسیوس جۆنیور رێکبکەون، یانەی بەرشلۆنە لە هەوڵی ئەوەدا بوو بۆندی پێشکەشبکات، بەڵام هەرزوو مێرەنگییەکان لەگەڵ یانەکەیدا رێکەوتن.

جۆنیور تەمەنی 17 ساڵە و لەگەڵ یانەی فلامینگۆی بەرازیلی ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و وەک باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین خەڵاتی وەرگرت.

وابڕیاربوو لەگەڵ گەیشتنی تەمەنی بە 18 ساڵ رووبکاتە یانەی بەرشلۆنە بەبۆندێک کە بڕەکەی 30 ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید نرخی بۆندەکەی جۆنیوۆری بەرزکردەوە بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ و گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵیدا.

فینیسیوس جۆنیوری بەرازیلی بە نێیماری نوێ ناسراوەو بەهۆی بەهرەکاییەوە لەنێو یاریگادا سەرنجی زۆرێکی بەلای خۆیدا راکێشاوە، لەماوەی رابردووشدا نێیمار کەوتبووە جوڵە بۆ پەلکێشکردنی ئەو یاریزانە بۆ بلاوگرانا.



محمد سلێمان
Top