سیمیۆنی: لە یاری داهاتوو دورخستنەوەی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ مەحاڵ نیە
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیداو دوای سەركەوتنی یانەكەی بەرامبەر یانەی ئیبار بەگۆڵێك، دیگۆ سیمیۆنی رایگەیاند بەلای هەندێك كەسەوە یاری رۆژی چوارشەممە بۆ ئەتلەتیكۆ ئەستەمە، بەڵام لای ئێمە بەو جۆرە نییە.
گوتیشی: راستە بەرامبەر باشترین یانەی جیهان یاری دەكەین، بەڵام دورخستنەوەی ئەو یانەیە لەخولی یانە پاڵەوانەكان ئەستەم نییە، ئەگەر بەو جۆرەش نەبوایە بە ئێوەم نەدەوت دەتوانین ئەو كارە بكەین.
لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا راهێنەرە ئەرژەنتینیەكەی رۆخی بلانكۆس گوتی: جیاواز لەیارییەكەی ئەمرۆ رۆژی چوارشەممە بەباشی دەردەكەوین و لەپێناوی گەیشتن بە یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ سەرجەم تواناكانمان دەخەینەگەڕ.
ئەو لێدوانەی سیمیۆنی لەكاتێكدایە لەیاریی رۆشتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ بە سێ گۆڵی خاوێن بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید دووچاری شكست بوون و رۆژی چوارشەممەش لەسەر ڤیسنتی كالدیرۆن لە یاری گەڕانەوەدا روبەروی یەكتر دەبنەوە.
محمد سلێمان
