ئیدارەی بارسێلۆنا هەوڵی گرێبەست كردن لەگەڵ راهێنەرێكی ئیتاڵی دەدەن
یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزەدا پۆستی راهێنەرایەتی لە ئینریکی وەردەگرنەوە، بەو هۆیەوە چەندین راهێنەری بە ئەزموونیان کردووەتە ئامانج و یەکێک لەو راهێنەرانەش ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزییە.
لەماوەی رابردوودا کۆنتی بۆ رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئەوەی ئاشکراکردبوو کە بیری لە جێهێشتنی ئەو یانەیە نەکردووەتەوە لەهەوڵی بەدەستهێنانی نازناوەکاندایە.
لەلایەکی ترەوە کۆنتی لە هەوڵی فێربوونی زمانی ئینگلزییدایەو خێزانەکەشی لە لەندەن دەژین و ئاماژەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە نیازی جێهێشتنی شینپۆشەکانی نییە.
ئەنتۆنیۆ کۆنتی یەکێکە لە راهێنەرە سەرکەوتووەکان و چەندین نازناوی بۆ یانەی یۆڤانتۆش بەدەستهێناوە و لەم وەرزەشدا لەگەڵ چێڵسی پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووەو کێبڕکێیەکی بەهێز دەکات.

محمد سلێمان
