هەواڵێكی خۆش لە لایەن ئیدارەی بارسێلۆناوە بۆ هاندەرانی
جۆردی میستری جێگری سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە بۆ كاروباری وەرزشی لەبەردەم دەزگا راگەیاندنەكان دەردەكەوێت و باس لە نوێكردنەوەی بۆندی ئەستێرەكەی خۆی دەكات.
میستری لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (Esport3) وتی: دەتوانم بڵێم نوێكردنەوەی بۆندی میسی بە رێگایەكی راست و دروست دەروات و لەچەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی دەگەینە رێككەوتن.
ئەو وتیشی: ئێمە بەفەرمی راهێنەری داهاتوومان دەستنیشانكردووە بەڵام لەحاڵی حازردا وەك رێزێك بۆ ئەنریكی راماننەگەیاندووە، هەربۆیە كاتی راگەیاندنی بۆندی میسیش بۆ كۆتایی وەرز دواكەوتووە.
محمد سلێمان
