ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی تۆران لەسەر خەتە و 20 ملیۆن یۆرۆشی تەرخان كردووە
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە چەند یانەیەک دەیانەوێت لەهاوینی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ توراندا بکەن، بەڵام یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی یەکەمین یانەیە بۆ ئەو یاریزانە کەوتووەتە جوڵە.
رۆژنامەی سپۆرت ئاشکراشیکردووە ئیدارەی ئینتەر بڕی 20 ملیۆن یۆرۆیان بۆ گواستنەوەی توران لە نیوکامپەوە بۆ جۆزێپی میاتزا پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە، بەڵام ئیدارەی بلاوگرانا نایانەوێت بەکەمتر لە 28 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری توران ببن.
محمد سلێمان
