مانچێستەر سیتی سزایەكی قورسی لە لایەن فیفاوە بەسەری داسەپێندرا

مانچێستەر سیتی سزایەكی قورسی لە لایەن فیفاوە بەسەری داسەپێندرا
رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە، یانەی مانچستەر سیتی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەلایەن فیفاوە سزادراوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردەوە، یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی جیهانییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ سزاداوە و ناتوانێت بۆندی نوێ واژۆ بكات.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: مانچستەر سیتی بەهۆی پابەند نەبوونی بە رێنماییەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی بۆ واژۆكردنی بۆند لەگەڵ یاریزانە تازە پێگەیشتووەكان، بۆیە یانەكە تا (2) ساڵی دیكە ناتوانێت بۆند لەگەڵ یاریزانی خوار تەمەن (18) ساڵان واژۆ بكات.

دەیلی مەیل دەڵێت: جگە لە سزا دوو ساڵییەكە ، یانەی مانچستەر سیتی بەبڕی (300) هەزار جونەیهی ئیسترلینی سزای پێبژاردنی بەسەر سەپێنراوە.

محمد سلێمان

Top