سامپاولی راهێنەری سیڤیلیە هەرەشەی سوپرایز بۆ ریال مەدرید دەكات

سامپاولی راهێنەری سیڤیلیە هەرەشەی سوپرایز بۆ ریال مەدرید دەكات
سامپاولی راهێنەری یانەی سیڤیلیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لە لێدوانێکیدا پاش یەکسانبونی سیڤیلیە بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد سامپاولی راهێنەر رایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر هەلی گۆڵکردنمان بۆ دروستبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوین لە تۆمارکردنی.

گووتیشی: کلیلی بردنەوە بریتیە لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام ئێمە نەمانتوانی سەرکەوتوو بین.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سامپاولی ئاماژەى بەوەدا کە ئامانجی سەرەکی ئەوەیە یانەکە لە کۆتایی وەرز لە باشترین پلەى خولی ئیسپانیا ببینرێت.

لەبارەى یارییەکەى ریاڵ مەدریدیشەوە، سامپاولی ئاشکرایکرد، کە ئەوان لەگەڵ یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپا یاریی دەکەن بەڵام ئامانجی سەرەکیشیان بردنەوە دەبێت.

محمد سلێمان
Top