كیلیان مبابی بریاری پەیوەندی كردن بە ریال مەدریدەوە داوە

كیلیان مبابی بریاری پەیوەندی كردن بە ریال مەدریدەوە داوە
كیلیان مبابی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی مۆناكۆی فەرەنسی كە ئەمرۆ رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە كە ئەستێرە فەرەنسیەكە بریاریداوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بكات.

مبابی تەمەنی (18) ساڵە و لەگەڵ یانەی مۆناكۆ باشترین ئاست پێشكەش دەكات و لەمانگی رابردوو بەشداری لە یەكەم یاری هەڵبژاردەی فەرەنسا كرد.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە، مبابی بریاریداوە پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدرید بكات و لەژێر سەرپەرشتی زێدان تواناكانی خۆی بدۆزێتەوە.

رۆژنامەكە دەڵێت، مبابی بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاندووە بەبۆندەكەی ریال مەدرید رازی دەبێت كە یانە ئیسپانییەكە بڕی (80) ملیۆن یۆرۆی ئامادە كردووە.

لەئێستادا هەریەكە لە یانەكانی مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان و ریال مەدرید و لیڤەرپوول دەیانەوێت بۆند لەگەڵ ئەم ئەستێرە فەرەنسییە واژۆ بكەن.

محمد سلێمان
Top