بایرن لە گواستنەوەی سانچێز بۆ ئەلیانز ئەرێنا نزیكە
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە، یانەی بایرن میونخ گفتوگۆ سەرەتاییەكانی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەرسناڵ بەسەركەوتوویی كۆتایی پێهێناوە و لەگەڵ سانچێز گەیشتۆتە رێككەوتن.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هەردوو یانە لەسەر بڕی (60) ملیۆن یۆرۆ رێككەوتن بۆ ئەوەی سانچێز لەوەرزی داهاتوو درێسی یانە باڤارییەكە بپۆشێت.
بۆندی سانچێز لەكۆتایی هاوینی داهاتوو كۆتایی پێدێت و یاریزانەكە بەهەموو شێوەیەك رەتیكردۆتەوە وەرزێكی دیكە لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ بەردەوامبێت و دەیەوێت پەیوەندی بە خولی ئەڵمانی بكات.
محمد سلێمان
