چێڵسی بۆ گواستنەوە دوو یاریزان ئەستێرەیەكی دەكاتە قوربانی

چێڵسی بۆ گواستنەوە دوو یاریزان ئەستێرەیەكی دەكاتە قوربانی
رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە، یانەی چێڵسی لەسەر داواكاری ئەنتۆنیۆ كۆنتی دەیەوێت بازاری گواستنەوەی یاریزانان گەرم بكات بۆ ئەمەش دەیەوێت دەستبەرداری ئەستێرەیەكی بێت.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاوی كردەوە، یانەی چێڵسی ئامادەیە بەبڕی (60) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی ویلیانی بەرازیلی بداتە یانەی مانچستەر یونایتد كە ئەم برە پارەیەی تەرخان كردووە.

رۆژنامەكە ئەوەیشی نوسیوە: بلوز دەیەوێت بۆند لەگەڵ رۆمیلۆ لۆكاكۆ و ئەلڤارۆ مۆراتا واژۆ بكات بۆ ئەمەش دەیەوێت پارەی ویلیان بداتە ئەم دوو یاریزانە.

ویلیان لەسەردەمی مۆرینهۆ پەیوەندی بە چێڵسی كرد بە بڕی (30) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی.

لەم وەرزەشدا لە (19) یاریدا بەشداری كردووە و (11) گۆڵی تۆماركردووە زۆربەی گۆڵەكانیش بەلێدانی راستەوخۆبووە.



محمد سلێمان
Top