چاڤی لە بارەی ئەركی مەشقدانی بارسێلۆنا قسەی خۆی كرد و دەیەوێت لە بواری راهێنەرایەتی ئەزمونی نوێ فێرببێت.
چاڤی یاریزانی یانەی سەددی قەتەری لە لێدوانێكیدا لەبارەی شوێنگرتنەوەی لویس ئەنریكی كە بریارە كۆتایی ئەم وەرزە ریزی تیپەكە بەجێبهێڵێت وتی: كاتی ئەوە نەهاتووە.
ئەو وتیشی: من پابەندم بە بۆندێك لەگەڵ یانەی سەد بۆ ماوەی ساڵێكی دیكەش، دوای ئەمە بەشداری لە هەڵمەتی تایبەتی جامی جیهانی (2022)ی قەتەر دەكەم.
ئەستێرە (37) ساڵانەكە ئەوەیشی وت: من دەمەوێت لەدوای تەواوبوونی كارەكانم، ئینجا بریاردەدەم بچمە بواری راهێنەرایەتی و ئەزمونی نوێ فێربم.
محمد سلێمان
