ئیدارەی بارسێلۆنا واژۆكردنی بۆند لەگەڵ راهێنەرێكی ناسراو رەتدەكاتەوە
ئێستگەی رادیۆی كەتەلۆنیا لەهەواڵێكی بەپەلە بڵاویكردبوویەوە، یانەی بەرشلۆنە بەنهێنی قسەی لەگەڵ لۆران بلان كردووە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو ئەركی مەشقدانەوەی تیپەكە بگرێتە ئەستۆ.
رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە، ئەو هەواڵانە لەلایەن یانەی بەرشلۆنە و بەرپرسانی تیپەكە رەتكراوەتەوە، چونكە بریاری فەرمی تیپەكە لە كۆتایی ئەم وەرزە دەبێت.
سەرچاوەكە ئەوەش دەڵێت: یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی بریاری كۆتاییداوە دەبێت راهێنەری داهاتووی تیپەكە پێشتر كوری تیپەكە بێت و شارەزاییەكی باشی لەنێو تیپەكە هەبێت.
