ماوەی دووركەوتنەوەی كارڤاخاڵ لە یاریگاكان راگەیاندرا

ماوەی دووركەوتنەوەی كارڤاخاڵ لە یاریگاكان راگەیاندرا
ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ دانی کارڤاخالی بەرگریکاری یانەکەی ئەنجامداو توشبووني ئەو یاریزانەی لە ماسولکەکانی رانیدا راگەیاند.

یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردەوە کارڤاخال توشی پێکان بووە لە ماسولکەکانی رانیداو چاوەڕوان دەبین بۆ گەڕانەوەی.

دوای پشکنینیە پزیشکیەکان رۆژنامەکانی ئیسپانیا بلاویان کردەوە کارڤاخال چوار هەفتە دوردەکەوێتەوەو ناتوانێت بەشداری هیچ یاریەکی خولی ئیسپانیا بکات کە ماویانەو بۆ یاری گەڕانەوەش بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید یاری ناکات.

بەڵام بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئەو وڵاتە ئەگەر ریاڵ مەدرید بگاتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەوا ئەو یاریزانە دەتوانێت یاری بکات لە یاری کۆتاییدا.

محمد سلێمان


Top