پێشمەرگەی ھەولێر نازناوی خولی کوردستان دەباتە سەنگەرەکانی بەرگری

پێشمەرگەی ھەولێر نازناوی خولی کوردستان دەباتە سەنگەرەکانی بەرگری
پێشمەرگەی ھەولێر نازناوی خولی کوردستان دەباتە سەنگەرەکانی بەرگری
پێشمەرگەکانی ھەولێر ئامانجە گەورەیان ھێنایە دی
یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ئەمساڵیش بە ھەمان ریتمی وەرزی ڕابردوو زۆر نەما بوو خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان لە دەست بدات کاتێک بە گۆلێک لە دواوەی یانەی کەرکووک بوو لە دواین یاری خولە گەورەکەی کوردستان ، بەڵام عیماد ئەسعەدی بەتەمەنترین یاریزانی خولەکە و یانەکەی پیرمام توانی ئەو خەونەی کارگێڕی پێشمەرگە و یاریزانان و ڕاھێنەران پێوەی دەبینین بکاتە ڕاستی گۆلێکی لە خولەکی ٩٠ی یارییەکە بە تامی نازناوێک تۆمارکردو نازناوی خولەکەی لە کەرکووکەوە لە پایەختی کوردستان ھێشتەوە لەم بارەشەوە یاریزانان و ڕاھێنەران قسەی خۆیان ھەبوو.
عیماد ئەسعەد کاپتنی تیپەکە و بەتەمەنترین یاریزانی خولەکە و خاوەنی دواین گۆڵی یانەکە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تۆمارکردنی ئەو گۆڵە لای من خۆشترین یادگارییە چونکە بە ھیچ شتێک ناگۆرێتەوە چونکە ئەو گۆڵە تەواوی ئامانجی یەک ساڵەی ئێمەی پێکا، جگە لەوەش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ١٣ ساڵە لەم نازناوە بێ بەشە بۆیە توانیمان ڕەنجی یەک ساڵمان بە خولەکێک بدورینەوە ، بەھیوای ئەوەشم ساڵ بە ساڵ بتوانم خزمەتی زیاتر بە وەرزشی کوردستان بکەم دەستکەوتی زیاتر بەدەست بھێنم، بەھیوای ئەوەشین ساڵی داھاتوو خولی کوردستان بکرێتە یەک کۆمەڵە چونکە ساڵ بەساڵ خولی کوردستان بەھێزتر دەبێت.
سەمیر بابۆ ڕاھێنەری یانەکە کە لەگەڵ دەست بەرکاربونی بەلێنی ئەوەی دا لە قۆناخی دووەم یانەکە ئەنجامی ھەبێت بەلێنەکەی بردە سەر لەم بارەیەوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی " بەدەستھێنانی ئەم نازناوە زۆر شت بوو بۆ ئێمە چونکە نازناوەکە لە عەزیمەتی یاریزانانی ئێمە بەدەست ھات کە لەسەرەتایی خولی کوردستانەوە تاکو ئێستا بۆی جەنگان ، ھەموو یاریزانان و کارگێڕی و ڕاھێنەران بەیەک دڵ و ھێز کارمان کردو تەنیا بەلێنی ئەوەماندا بوو کەوا بتوانین ئەنجامی ئێمە نازناوەکە بێت، تاکوئێستاش ھیچ بەلێنکمان وەرنەگرتووە کە بەشداری خولێک بکەین لە دەرەوەی کوردستان یاخود ناکەین چونکە ئەوە کاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە ھەولێک بۆ تیپەکەی ئێمە بدات، تاکو ئێستا ھیچ بەلێنێکمان وەرنەگرتووە و جھودی ئیدارەی یانەکەمان زۆر بەھێز بوو ھەرچیمان داوا دەکرد ئەوان جێ بەجێیان دەکرد بۆ یاریزانان بۆیە توانیمان نازناوەکە بۆ خۆمان بەدەست بھێنین کە پاڕساڵیش بە چەند خولەکێک لە کیسمان دا، لە بارەی پێشکەش کردنی نازناوەکەش بە پێشمەرگە قارەمانەکان سەمیر گوتی " ئەو بەلێنە دەبەینە سەری و ئەوە فەرزیشە کەوا نازناوەکە پێشکەشی پێشمەرگەی قارەمان بکەین لە یەکێک لە سەنگەرەکانی بەرگری لە ھەرێمی کوردستان.
لەبارەی بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزان و نازناوی خولەکەش رەوا یوسف بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"ئێمە وەکو یاریزانانی یانەی پێشمەرگە ھەر لەگەڵ دەستپێکی خولەکە ئامانجمان ھەبوو کە شتێک بە شتێک بکەین، سوپاسی کارگێڕی یانەکە و ستافی ڕاھێنەران دەکەین کە ھەموومان بە یەک ھێز و بە یەک دڵ تەنیا یەک ئامانجی ئێمەی کۆکردبووە کە ئەویش بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە بوو ، توانیمان بە ئازایەتی یاریزانان و پلانە تۆکمەکانی ڕاھێنەر ئەو ئامانجە بپێکین چونکە ئاواتی ئێمە جگە لە نازناوەکە ھیچی تر نەبوو، گوتیشی " بەدەستھێنانی نازناوی باشترین یاریزانیش ئەوەیش بۆ ھۆکاری یاریزانانی ھاورێم بووینە کە توانیم ئەو نازناوە بەدەست بھێنیم و ھەوڵی ئەنجامی باشتریش دەدەین.
کاوەئیبراھیم ڕاھێنەری گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگەئەویش لە سەرەتای قۆناخی دووەم پەیوەندی بە یانەکە کرد و بەلێنی ئەوەشیی دابوو کە بتوانن ئەمساڵ کارێک بکەن بۆ نازناوەکە لەم بارەیەوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یەکەم ھەنگاو کە کردمان لە یانەکە یەک ریزی و یەک خێزان ئێمە بوو کە یاریزان یاریش نەکات رێز و گرنگی وەکو یاریزانی سەرەکی پێدراوە لە لای ئێمە وە سوود وەرگرتن لە ئاستی یاریزان لە جێگای شیاو وە گۆڕینی تەکتیک و ئیجاباتی یاریزانان لە ناو یاریگا وەر پەرە پێدان بە ئاستی ھێزی جەستەیی یاریزانان و ئیدارەی یانەکەمان دابین کردنی ھەموو شتێک بە پێی پێویست بۆ تیپ وە وەک ڕاھێنەر نەخشەیەک ھەبوو بۆ ئەوەی چۆن بتوانین بەرەو لوتکە ھەنگاو بنێن بەقسە کردن و وانەی تایبەتی ھەفتانە بۆ یاریزانان وە پاش ھەموو یارییەک باسی باشە و بۆ بەردەوامی خراپەش بوو بۆ ئەوەی مەشقی لەسەر بکەین جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە پێش ھەموو یارییەک باسی تیپی بەرامبەرمان دەکرد لە کەوا چۆن ھێرش ببەین و لە کام شوێن ئەوان لاوازن ئێمە لەم خاڵە دەست پێبکەین ، سوپاس بۆ خوای گەورە ئامانجەکەمان پێکا.
١-پێشمەرگەی ھەولێر٩خاڵ
٢-کەرکووک٨خاڵ
٣-شێروانە٨خاڵ
٤-نەورۆز٦خاڵ
ڕاپۆرت"کارزان کانەبی
Top