كالدیرۆن دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی
دوای چوونە دەرەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە ركابەرییەكانی جامی جیهانی 2018، یەكێتی تۆپی پێی عێراق بریاری دوورخستنەوەی رازی شنێشل-ی راهێنەری هەڵبژاردەكەی دا و بریاریدا راهێنەرێكی دەرەوەی عێراق بكاتە راهێنەری هەڵبژاردەكە، لێژنەی هەڵبژاردەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دوای سەیركردنی (c.v) ی 23 راهێنەر ناوی سێ راهێنەریان بۆ یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەرزكردەوە، كە پێكهاتبوو لە (كالدیرۆن) ئەرژەنتینی و ( رود كرول) هۆلەندی و ( ڤینگادا) پورتوگالی.
یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیدا بریاریدا گفتوگۆ لەگەڵ كالدیرۆن دەست پێ بكات دوای ئەوەی بەرێوەبەری كارەكانی راهێنەری ناوبراو خۆشحاڵی كالدیرۆنی دەربری لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق و چاوەران دەكرێت لە ئایندێكی نزیكدا هەردوو لا كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن بەمەبەستی رێكەوتن لەسەر خاڵەكانی گرێبەست.
كالدیرۆن لە دایكبووی ساڵی (1960)ە و راهێنەری یانەكانی (كیان)ی فەرەنسی و (لاوسن) سویسری و اهێنەری هەڵبژاردەی سعودیە بوو توانی هەڵبژاردەكە بباتە جامی (2006) بەبێ هیچ دۆرانێك و راهێنەری هەڵبژاردەی شانشینی عوممان بوو لە ساڵی 2007 و لە ساڵی 2008 راهێنەری یانەی ئیتحاد سعودی بوو و توانی ببێتە پاڵەوانی خولی سعودیە و بووە راهێنەری یانەی هیلال سعودی توانی ببێتە پاڵەوانی خولی سعودیە و جامی وەلی عهدی سعودی و راهێنەری هەڵبژاردەی بەحرێن بوو توانی بگاتە چوار گۆشەی زێرینی جامی كەنداو.
رێبین رەمزی
