دوو یاریزانی شاری هەولێر ئەنجامی گەورەیان لە پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

دوو یاریزانی شاری هەولێر ئەنجامی گەورەیان لە پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
لە شاری ئەنتاڵیای وڵاتی توركیا پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی بۆ تێنسی سەر زەوی ئەنجامدرا، كە تیاییدا 150 یاریزانی كور و كچ لەسەر ئاستی ئەوروپا و ئاسیا بەشدارییان تیاییدا كردبووە لە نێوانیاندا هەڵبژاردەی عێراق بوو، كە بە 15 یاریزانی بەشداریكردبوو، كە یاریزانەكانی شاری هەولێر و دهۆك و بەغداد بوو و توانیان ئەنجامی باش بەدەستبهێنێن.
لە شاری هەولێر هەردوو یاریزان محەمەد ناسر و ئالە ناسر بەشداریان كردبوو و توانیان ئەنجامی باش بە دەستبهێنێن.
لە تەمەنی 10 ساڵیدا یاریزان محەمەد ناسر توانی پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی توانی لە چەندین یاریزان بباتەوە و لە تەمەنی 11 ساڵیدا كچە یاریزان ئالە ناسر توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت.
لەگەڵ گەرانەوەیان لە شاری هەولێر مەراسیمێكی قەشەنگ بەمەبەستی خەڵاتكردنی هەردوو یاریزان ئەنجامدرا و هەروەها وا بریارە لە رۆژی 15ی ئەم مانگە لە شاری بەغداد هەردوو یاریزان خەڵات بكرێن.
رێبین رەمزی
Top