گرفتەکانی تۆپی دەست زۆرن و لە یانەیەکەوە بۆ یانەیەکیتر دەگۆڕێت

کالێ رەئوف یاریزانی تۆپی دەستی ئەفرۆدێت

یاری تۆپی دەست لە شاری سلێمانی بەردەوام لە گەشە ساندنە و تیپی تۆپی دەستی یانەکەش یەکێک لە تیپە ھەرە بەھێزەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراقە کە خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستە و کچە یاریزانانی بەتوانایە ، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کچە یاریزان گەردان محەممەدە ئەو بە ئاستە بەرزەکەی ھەموولایەکی سەرسام کردووە کە خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستەیە لەگەڵ یانەکەی لە ھەردوو خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان و عێراقیش ، ناوبراو لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٤ی شاری سلێمانیە و قوتابی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیە لە زانکۆی سلێمانی ،ماوەی ٤ ساڵە یاریزانی تیپی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی ئەفرۆدەیتم پێشتریش بۆ ماوەی ٤ ساڵ یاریزانی یانەی سیروان بووم ،ساڵی رابردوو یاریدەدەری راھێنەری فێرگەی تۆپی دەستی ئەفرۆدەیت بووم بەڵام لە ئێستادا بەھۆی قەیرانیدارایەوە وەستاوە
ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
کارزان کانەبی
*ئاستی یاری تۆپی دەست چۆن دەبینی ؟
- تۆپی دەست بەتایبەتی تۆپی دەستی کچان بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە ئەم پێشکەوتنەش ساڵ بە ساڵ لە زیادبووندایە ،بەڵام بێگومان بە لەبەرچاوگرتنی قەیرانی دارای کە تەنگی بە ھەموو بوارەکانی ژیان ھەڵچنیووە بواری وەرزشیش وەکو بەشێک لە بووارەکانی ژیان بەدەرنەبووە لەو کاریگەریە کە رێگر بووە لە گەشە سەندنی لەم ساڵانەی دوایدا
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوو پێش نەچێت؟
- بێگومان ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کۆمەڵێک ئامانجی ھەیە ،یەکێک لە ئامانجەکانی بریتیە لە دەرخستنی ئاستی تیپە بەژداربووەکانە لە ھەموو شار و شارۆچکەکان و دروست بوونی کێ بر کێیە لە نێوانیاندا ئەمە وادەکات لەگەڵ ھەر پاڵەوانیەتیەکدا تیپەکان زیاتر خۆیان ماندوو بکەن لەپێناو بەدەست ھێنانی نازناوەکان، ھەروەھا ئامانجێکیتری ئەنجامدانی پاڵەوانیەتیەکان دەرخستنی توانای یاریزانەکانە لەو ئاستە کە پێی گەیشتووە ساڵ بە ساڵ تاکو خۆی دەگەیەنێتە ئاستێکی بەرز بەڵام کەمی پاڵەوانێتیەکان کاریگەری دەبێت لەسەر لایەنی دەروونی و جەستەیی یاریزانەکان چونکە کاتێک یاریزان راھێنانەکانی ئەنجامدەدات لەپێناو دەرخستنی تواناکانیەتی لە پاڵەوانیەتیەکان بەڵام بە نەبوونی یان کەمی پاڵەوانیەتی ئارەزوی یاریزان کەم دەبێتەوە بۆ ئەنجامدانی راھێنانەکانی ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر لایەنی جەستەیی و دەروونی یاریزان
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی یاری تۆپی دەستی کچان بەرەوو پێش بچێت؟
- بێگومان بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی دەست بە شێوەیەکی گشتی و تۆپی دەستی کچان بەشێوەیەکی تایبەتی لە کوردستان پێویستمان بە یاریزانی ئاست بەرزە ئەویش بە پێگەیاند و پەروەردە کردنی یاریزان لە تەمەنی منداڵیەوە و تێپەراندنی بە ھەموو قۆناغەکانی راھێنانی وەرزشی ئەمەش بە بوونی راھێنەر و کادیری وەرزشی ئاست بەرز و پشتگیری و ھاندانی یانە وەرزشیەکان بۆ لەخۆ گرتنی منداڵان و پێگەیاندنیان وەکو یاریزان دێتەدی ،ھەروەھا بەرزکردنەوەی توانای ئەو یاریزانانەی لە ئێستادا لە ئاستێکی باشدان و لەتوانایاندا ھەیە بگەنە ئاستێکی بەرزتر ئەگەر ھەلی گونجاویان بۆ برەخسێت لە لایەنی راھێنان و راھێنەری باش و کردنەوەی پاڵەوانیەتی بە شێوەیەکی بەردەوام نەک تەنھا ساڵی جارێک ھەندێک کات یاریزان بەدرێژایی ساڵ ئامادەکاری و راھێنان دەکات بۆ پاڵەوانیەتی بەڵام لە پرێکدا بریار ئەدرێت بە ھەڵوەشاندنەوەی پاڵەوانیەتیەکە بۆیە پێویستە ھەوڵەکان چڕ بکرێتەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی دەستەوە بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانیەتیەکان
*گرفتی یارییەکانی تۆپی دەستی لە چی دەبینی؟
-٤_ گرفتەکانی تۆپی دەست زۆرن و لە یانەیەکەوە بۆ یانەیەکیتر دەگۆڕێت ،کەمی یەکەی راھێنانەکان و نەبوونی راھێنەر و کادیری پێشکەوتوو بە شێوازێکی زانستیانە کاریگەریان ھەیە لەسەر بەرەوپێش چوونی ئاستی یاریزان لە دیارترین گرفتەکانن ،ھەروەھا گرفتێکیتری بەردەم بەرەوپێشچوونی تۆپی دەست کەم توانایی یانەکانە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی یاریزان ،وە کەمی یاریگاکان بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانیەتیەکان و راھێنانەکان گرفتێکیترە لە گرفتەکانی بەرەوپێشچوونی یاری تۆپی دەست
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت وەکو کچە یاریزانێک؟
- وەکو یاریزانێک بەنیازم لە بواری خوێندنەکەی خۆم بەردەوامبم کە وەرزشە لەپاڵ ئەوەشدا بەردەوامیدانم بە یاری کردن لە یانەکەی خۆم بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانم بۆئاستێکی بەرزتر لەپێناو بەدەست ھێنانی ئەنجامی باشتر لە پاڵەوانیەتیەکان
*لەگەڵ ئەوەی یانەکان پشت بە ڕاھێنەر و یاریزانی بیانی ببەستن؟
-لەگەڵ ئەوەدانیم پشت بە یاریزان و راھێنەری بیانی ببەستین لەکاتێکدا خۆمان خاوەنی دەیان یاریزان و راھێنەرین کە تواناکانیان ئەگەر لە بیانیەکان زیاتر نەبێت کەمترنیە ،تەنھا پێویستمان بە رەخساندنی ھەلی گونجاو و بارودۆخی گونجاو ھەیە ،ھەروەھا ئەوداھاتەی بۆ بانگێشتکردنی بیانیەکان تەرخاندەکرێت ئەگەر بۆخۆمان تەرخان بکرێت لەگەڵ دابینکردنی رێگای زانستی بۆ پەروەردەکردنی یاریزان و راھێنەران بێگوومان دەتوانین پشت بە یاریزان و راھێنەری خۆمان ببەستین
*لە خێزانەکەت بە تەنیا وەرزشکاری؟
-بەلێ بە تەنیا وەرزشکارم.
*داواکاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی؟
- پێشنیارم بۆ بەرپرسانی وەرزشی ئەوەیە کە وەرزش تەنھا بۆ خۆشی و کات بەسەربردن نیە تاکو بخرێتە ریزی دواوەی بوارەکانیتری ژیان و گرنگی پێنەدرێت یان بە کەم سەیربکرێت و بە پێویست نەزانرێت بۆیە پێویستە ھەوڵ و تواناکانیان بخەنەگەڕ بۆ گرنگی پێدانی زیاتر ی وەرزش
*خەونی وەرزشیت چیە وەکو یاریزانێک؟
-۱ خەونی وەرزشیم گەیشتنمە بە بەرزترین ئاستی وەرزشیم و بەشداری کردنم لە پاڵەوانیەتیەکانی کوردستان و عێراق و دە رە وە ی عیراق
*بەھیوای ئەوەنیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانانی ھەڵبژاردەکە؟
- دامەزراندنی ھەڵبژاردەی کوردستان خەونی ھەموو یاریزانێکی کوردە بێگومان خەون و ئامانجی منیشە بەناوی ھەڵبژاردەی کوردستان و بە لۆگۆی ئاڵای کوردستان بەژداری پاڵەوانیەتیە جیھانیەکان بکەم
*لە ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق داواکراوی؟
- بەڵێ ساڵی رابردوو یەکێک بووم لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی عێراق بەڵام بەھۆی پێکانی ئەژنۆم نەمتووانی بەردەوامبم و بەڵام سوپاس بۆ یەزدانی مەزن ئێستا باشترم و چاوەرێی ھەڵبژاردنی داھاتووم
*بەچ یاریزانێکی جیھانی سەرسامیت؟
- سەرسامم بە کچە یاریزانی تۆپی دەستی ھەنگاری ( anita gorbicz
١٤*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-لە کۆتایدا دەست خۆشی لە گۆڤاری گوڵان دەکەم بۆ بەسەرکردنەوەی یاریزانانی تۆپی دەست ،ھیواداریشم ھەر بەرپرسێک ئەم گۆڤارە دەخوێنێتەوە کێشە و گرفتەکانی یاریزانان بە ھەند وەربگرێت و بە جدی ھەوڵی چارەسەر کردنیان بدات.

- سەرسامم بە کچە یاریزانی تۆپی دەستی ھەنگاری ( anita gorbicz)

Top