پەروەردەی ئاکرێ بووە پاڵەوانی پەروەردەکانی ھەرێم
لە شاری دھۆک بۆ ماوەی پێنج رۆژ یارییەکانی خولی فوتساڵی پەروەردەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بوو، دوای چەندین کێبرکێ لە یارییەکانی خولەکە ھەردوو تیپی پەروەردەکانی (ئاکرێ و کەرکووک) گەیشتنە یاری کۆتایی، لە یاری کۆتایشدا بە ئامادەبوونی ھەریەک لە مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزشی و ھونەر و مامۆستا عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی دھۆک و ژمارەیەک ھاندەرانی وەرزشیی لە یارییەکی ئاست بەرزدا ھەردوو تیپ ڕووبەروویەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو پەروەردە ھەر لەسەرەتای یارییەکە و ھەوادارانی وەرزشیان بە خۆیان سەرقاڵ کردبوو بەھۆی ئاست بەرزیان لە یارییەکە لەماوەی ئاسایی یارییەکە ھەردوو تیپ بە دوو گۆڵ یەکسان بوون و دواتریش پەنایان بۆ گێمی سێ یەم و چوارەمی زیاد کراو برد بەڵام نەیانتوانی ئەنجامی یارییەکە لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبھێنن بۆیە پەنایان بردە بەر لێدانی سزای یەک لای کەرەوە لە ئەنجامیشدا پەروەردەی ئاکرێ یارییەکەی بە ئەنجامی(٣-٢)گۆڵ بردەوە و بووە پاڵەوانی خولی پەروەردەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ھەریەک لە پەروەردەکانی کەرکووک و پەروەردەی دەوروبەری ھەولێر پلەی سێ یەمی خولەکەیان دەستەبەر کرد لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبووش خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان وتیپە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.
کارزان کانەبی
