دووکچە یاریزانی کورد لە سلێمانیەوە دەچنە دیوانییە
زریان عەتار و سۆزی دڵشاد و ڕاھێنەرەکەیان بە گرێبەستێک لە یانەی نەورۆزی شاری سلێمانییەوە پەیوەندییان بە تیپی پاسکیلسواری یانەی عفک ی شاری دیوانییە کرد و بۆ ئەوەی لە پاڵەوانیەتیەکانی عێراقی بە ناوی ئەوانەوە یاری لە خولی عێراق بکەن، یانەکانی باشوورو ناوەڕاستی عێراقیش لە ئێستادا بەھۆی قەیرانی داراییەوە کە ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە چاویان لەسەر تواناکانی کچ و کوڕە یاریزانانی یارییە جۆراوجۆرەکانی ھەرێمی کوردستان ئێستاشدا یانەی عفک جگە لەم دوو یاریزانە کوردە گرێەبتسیان لەگەڵ کچە یاریزانێکی ووڵاتی سوریاش کردووە لە بارەی چوونی ئەم دوو کچە یاریزانەش بۆ یانەیەکی باشووری عێراق زریان عەتار بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە زۆر حەزمان دەکرد خزمەتی یانەی نەورۆز بکەین کە ئەوان ھۆکاری درووست بوونی ئێمەن، بەڵام لەسەر داواکاری خۆمان و لەسەر ڕەزامەندی ئەوان ئەوکاتە ئێمە بەفەرمی تەنیا بۆ یەک وەرز گرێبەستمان لەگەڵ تیپی عفک لە شاری دیوانییە مۆرکردووە و لە یارییەکانیش بە ناوی ئەوانەوە یاری ئەکەین، لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ کوردستانیش زریان گوتی ئەمساڵیش کە پاڵەوانیەتیەکان تەواو بێت ئێمە دەگەرێنەوە ھەرێمی کوردستان یاری بۆ تیپەکەی خۆمان دەکەین ھۆکاری رۆیشتنی یاریزانانی کوردیش بۆ کەمی خول و پاڵەوانیەتی دەگەرێتەوە لە ھەرێمی کوردستان.
کارزان کانەبی
