دیار رەحمان یاریزانی یانەی نەفتی وەست

دیار رەحمان یاریزانی یانەی نەفتی وەست
دیار رەحمان یاریزانی یانەی نەفتی وەست
چاوم لە ئەنجامی گەورەیە
یانەی وەرزشی ھەولێر بە کشانەوەی لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی کۆمەلێک لە ئەستێرە کوردەکانی شارەکەی پێشکەش بە یانەکانی عێراقی کرد، ئەوانیش ھەر یەکەو یانەیەکی لە خولی عێراقی ھەڵبژارد یەکێک لەم یاریزانانەش کە چەندین ئەنجامی بەدەستھێناوە لەگەڵ یانەی ھەولێر لە خولی عێراق و خولی کوردستان دیار رەحمان بە گرێبەستێک پەیوەندی بە یانەی نەفتی وەست کردەوە، لە بارەی چوونیشی بۆ یانەی نەفتی وەست دیار رەحمان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" کشانەوەی یانەی ھەولێر لە خولی نایابی عێراقی ناچاری کردین کە من و کۆمەلێک لە یاریزانانی یانەکە بەفەرمی ریزی یانەی ھەولێر جێ بھێلین، بۆیە بۆ بەردەوامبوونمان لە خولی عێراق و بەرز کردنەوەی ئاستی خۆمان پەیوەندیمان بە تیپەکانی تری عێراق کرد، منیش ھەر چەندە گرێبەستی زۆرم بۆ ھاتبوو، بەڵام یانەی نەفتی وەستم پێباشبوو بۆیە بەفەرمی لەگەڵ ئەم یانەیە رێکەوتوووم، دیار گوتیشی" ئێستا لەگەڵ یانەی نەفتی وەست ئاسوودەم و لە یارییەکانیش وەکو پێویست یاری دەکەم دەمەوێ لە رێگای ئەو یانەیەش چەندین دەستکەوتی تری وەرزشیی بەدەستبھێنم بۆ خۆم، ھاندەرانی یانەکەش ئەوپەری رێزمان دەگرن، لەبارەی خولی کوردستانیش دیار گوتی" خولێکی گەورەیە و ھەمیشە بیرم لای خولی کوردستانە چونکە من لەوێوە دەکەوتووم بۆیە بەھیوای ئەوەم رۆژیک لەرۆژان بگەرێمەوە یانەی ھەولێرو خزمەتی خولی کوردستانیش بکەم، بەھیوای ئەوەشم لە وەرزی نوێ یانەی ھەولێر بە بەھێزییەوە بگەرێتەوە نێو خولی عێراق و ئەنجامی باشی ھەبێت.
کارزان کانەبی
Top