دواجار جۆن تێری بریاری كۆتایی دا
چێلسى له به‌یانێكدا كە له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى بڵاوى كردۆته‌وه جۆن تێرى دواى به‌ده‌ست هێنانى كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت و نازناو له كۆتایى ئه‌م وه‌رزه یاریگاى ستامفۆرد بریچ جێده‌هێلێت.
له لێدوانێكیدا جۆن تێرى بۆپێگه‌ى فه‌رمى یانه‌كه‌ى سوپاسى سه‌رجه‌م ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه و راهێنه‌رانى كرد له‌ماوه‌ى (22)ساڵى رابردوو كارى له‌گه‌ڵ كردوون.
جێگه‌ى ئاماژه بۆكردنه تێرى له‌گه‌ڵ چێلسى (713)یارى ئه‌نجام داوە له‌وه‌ته‌ى سه‌ره‌تایى ساڵى (1998)ەوە تاوه‌كو ئێستا.
محمد سلێمان
