ئەلێگری پێش یاریەكەی بەرامبەر بە بارسێلۆنا هیوای سەركەوتنێكی دڵنیا دەخوازێت

ئەلێگری پێش یاریەكەی بەرامبەر بە بارسێلۆنا هیوای سەركەوتنێكی دڵنیا دەخوازێت
ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ئیتاڵی و راهێنەری یانەی یوڤینتۆس پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە لەیارییەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی هیوایەك دەخوازێت.

ئەلێگری لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان گووتی: بێ شك و گومان یارییەكی زۆر قورس و زەحمەت چاوەرێمان دەكات، چونكە لەنێو یاریگای خۆیان رووبەروویان دەبینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش لە سەركەوتنمان دڵنیاین.

ئەو وتیشی: ریمۆنتادای بەرشلۆنە بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ تیپەكە، بۆیە هیوادارم ئەم ریمۆنتادایە بەرامبەرمان دووبارە نەبێتەوە.

راهێنەری خانمە پیرەكە ئەوەیشی وت: بۆ ئەوەی بگەینە قۆناغی داهاتوو پێویستە لەنێو یاریگای كامپ نو گۆڵ تۆمار بكەین و ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین، پێم وایە بۆ ئەمەش پێویستیمان بە ئازایەتییەكی زۆر هەیە.

جێی باسە رۆژی چوارشەممە لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەكە لەیاریگای كامپ نوو رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.

محمد سلێمان
Top