زەینەدین زێدان لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش رووبەرووبوونەوەی بایرن چەند لێدوانێكیدا

زەینەدین زێدان لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش رووبەرووبوونەوەی بایرن چەند لێدوانێكیدا
زەینەدین زێدان راھێنەری فەرەنسی و یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کە تایبەت بوو بە یاریەکەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن تێیدا زێدان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوەو گووتی:

زێدان: ئێمە دەزانین ئەم یاریە بۆ ئێمە چەند گرنگە بۆیە پێویستە لەسەر ھاندەران وەک ھەمیشە ھانی تیپەکە بدەن چونکە ھاندانی ئەوان ئەرکی ئێمە ئاسانتر دەکات.

زێدان: گاریس بەیڵ توشی ھەمان پێکان بۆتەوە کە پێشتر توشی بوبۆوە و بەو ھۆیەشەوە ٣ مانگ دورکەوتەوە ، ھیوادارم پێکانەکەی قورس نەبێت.

زێدان: بەڵی بێ شک گاریس بەیڵ بۆ یاریەکەی سبەی یاری ناکات بەڵام ھیوادارم لە ھەفتەی داھاتوەوە ئەو یاریزانە باش بێت و بگەرێتەوە.

زێدان: بەڵی ئیسکۆ شایەنی ئەوەیە یاری بکات و لەوە زیاتر یاری بکات کە کردویەتی بەڵام تا ئێستا بریارمان نەداوە سبەی یاری دەکات یان نا ئەوە سبەی ئاشکرا دەبێت.

زێدان: بەڵی من بریاری کۆتایم داوە کە سبەی کێ یاری دەکات و پێکھاتەی سەرەکیم ئامادە کردووە بەڵام ئاشکرا ناکەم.

زێدان: یاریەکەی سبەی بەرامبەر بە بایرن یاریەکی قورس دەبێت بایرن لە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا باشترینن بۆیە سبەی ئەرکمان زۆر قورس دەبێت.

زێدان: ببورن بەھیچ شێوەیەک زانیاریتان لەسەر پێکھاتەی یاریەکە و شێوازی یاری کردنەکەم نادەم.

زێدان: لیڤاندۆڤسکی نوکی ھێرش بەرە و یەکێکە لە باشترین ھێرش بەرەکانی جیھان بەڵام لە بایرن تەنھا لیڤاندۆڤسکی باشترین نییە بەڵکو ھەمو یاریزانەکانی باشن.

زێدان: دڵنیا نیم لەوەی کە گاریس بەیڵ بۆ یاری کلاسیکۆ یاری دەکات یان نا ئەوە لە چەند رۆژی داھاتو ئاشکرا دەبێت.

زێدان: لەگەڵ ئیسکۆ ھیچ قسەیەکمان لەسەر نوێ کردنەوەی بۆندەکەی نەکردووە بەھیچ شیوەیەک بۆ ئەو بابەتە قسەمان نەکردووە.

زێدان: تەنانەت ئەگەر لە راھێنەرایەتی ریاڵ مەدریدیش بمێنمەوە قسە لەگەڵ پێرێز ناکەم چونکە من پێویستم بە بۆندی نوێ نییە.

زێدان: بەڵێ ئەگەر زۆرە سبەی جەیمس رۆدریگێز لە سەرەتاوە یاری بکات چونکە ئەو شایەنی ئەوەیە دەقەی زیاتر یاری بکات.

زێدان: قسەم لەگەڵ بن زیما کردووە بەتایبەت دوای یاریەکەی بایرن پێم وتووە کە چاوەروانی زیاتری لێدەم دەبێت گۆڵی زیاتر بکات و ئەو ھەمو ھەلە لەدەست نەدات.

زێدان: کاتێک بن زیما گۆڵ ناکات رەخنەکان لەسەری زۆرتر دەبێت من ئەوەم بەدڵە کە بن زیما گوێ بە رەخنەکان نادات و ناروخێت.


محمد سلێمان
Top