شەممە پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر بۆ تۆپی دەست ئەنجام دەدرێت
لە لێدوانێكی تایبەتدا سامان ئیبراهیم سەرۆكی یەكێتی تۆپی دەستی لقی هەولێر گوتی: وا بریارە رۆژی هەینی تیروپشكی پاڵەوانێتی یانەكانی هەولێر بۆ تۆپی دەست ئەنجام بدرێت، كە تیاییدا هەریەكە لە یانەكانی (هەولێر، سۆران، مەخمور، ئارارات، ئەكاد) بەشداری تیاییدا دەكەن و رۆژی شەممە یاریكردنەوە ئەنجام دەدرێت و پاڵەوانێتیەكە بەشێوازی دەرچوون بە دوو دۆراندن ئەنجام دەدرێت.
لە درێژەی قسەكانیدا سامان ئیبراهیم گوتی: گشت یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت رۆژانە كاتژمێر 4ی ئێوارە.
سەبارەت بە خەرجی پاڵەوانێتیەكە سامان ئیبراهیم گوتی: زۆر سوپاسی نوێنەرایەتی هەولێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان و یەكێتی ناوەندی تۆپی دەستی كوردستان دەكەم، كە هاوكاربوون لە دابینكردنی پێداویستیەكان و خەرجی ئەم پاڵەوانێتیە.
رێبین رەمزی
