قوتابخانەی شوێفاتی نێودەوڵەتی بەشداری لە پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی دەكات

قوتابخانەی شوێفاتی نێودەوڵەتی بەشداری لە پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی دەكات
قوتابخانەی شوێفاتی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی كوردستان دەكات بۆ بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتیەكانی هەرێمەكانی سایپس، كە وا بریارە لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە لە شانشینی عوممان ئەنجام بدرێت.
پاڵەوانێتی هەرێمەكانی سایبس دوو ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت و تەنیا ئەو قوتابخانانە دەگرێتەوە، كە نوێنەرن لە سایپس و 12 قوتابخانە لە 12 وڵات بەشداری دەكەن و زیاتر لە 1000 یاریزان و قوتابی ركابەری لەسەر یارییەكانی تۆپی پێی و باسكە و مەولەوانی و گۆرەپان و مەیدان لە هەردوو رەگەزی كوران و كچان بكەن.
لە پاڵەوانێتی ئەمساڵ هەریەكە لە وڵاتانی (كوردستان، ئەڵمانیا، رۆمانیا، ئازربینجان، میسر، ئیمارات، سعودیا، پاكستان، ئوردن، لوبنان، بەحرێن، شانشینی عوممان، قەتەر، سوریا)
ئەنجامی قوتابخانەی شوێفاتی نێودەوڵەتی لە پاڵەوانێتیەكانی رابردوو بەمشێوەیە:
لە ساڵی 2013 لە شاری دوبەی ئەنجامدرا:
لە تۆپی پێی خوار لە تەمەن 10 ساڵ پلەی یەكەم بەدەستهێنا.
لە تۆپی پێی خوار تەمەن 14 ساڵ پلەی یەكەمی بە دەستهێنا.
لە ساڵی 2015 لە شاری دوبەی ئەنجامدرا:
لە تۆپی باسكەی كچان پلەی سێیەمی بە دەستهێنا.
لە تۆپی پێی خوار تەمەن 14 ساڵ پلەی یەكەمی بە دەستهێنا.
جێگەی باسە قوتابخانەی شوێفات بە ئاڵای كوردستان بەشداری لە ركابەرییەكان دەكات.
رێبین رەمزی
Top