كاتی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان گۆرا

كاتی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان گۆرا
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاریدا گۆرانكاری لە كاتی یارییەكانی دوا هەفتەی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بدات.
وا بریارە رۆژی پێنچشەممە لە یاریگەی كەلار هەردوو یانەی شێروانە و نەورۆز رووبەرووی یەكتر ببنەوە و لە یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و كەركووك رووبەرووی یەكتر دەبنەوە و یارییەكانیش لە كاتژمێر (3:00) ئەنجام دەدرێت.
هۆكاری گۆرانكاری لە كاتی یارییەكان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە دوای تەواوبوونی یارییەكان مەراسیمی دابەشكردنی خەلاتەكان ئەنجام دەدرێت، چونكە هەردوو یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە بێبەشە لە رووناكی نێو یاریگا.
رێبین رەمزی
Top