ئەمرۆ خۆشترین یاری پریمەرلیگ بەرێوەدەچێت
وابریارە ئەمرۆ لە هەفتەی 33ی پریمەرلیگدا و كاتژمێر: 6:00ی ئێوارە لە نێو یاریگای تایبەت بەخۆی یانەی مانچێستەر یونایتد میوانداری یانەی چێڵسی بكات.
شایەنی باسە مانچێستەر یونایتد لە ئێستادا لە دۆخێكی نا هەمواردا تێدەپەرێت و وە بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولەكە دەبینرێت، هەرچی یانەی چێڵسیە لە باشترین دۆخی دا تەدەپەرێت و وە بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ پێشەنگی پریمەرلیگی گرتووە.
محمد سلێمان
